ک.م.م.ک:
بەپێی ئەو زانییارییانەی بە دەست گەیشتوون، “جۆتیار ئەشرەف زادە” و هاژینەکەی “مەهوەش تەوەسولی” دوو هاووڵاتیی دەستبەیەرکراوی شاری پیرانشار(پیرانشهر)، کە لە ڕێکەوتی ۲٨ی رەزبەری ۲۷۲۲ی کوردی دا لەلایەن هێزە ئەمنییەتییەکانی ئێرانەوە دەستبەسەر کرابوون، چارەنووسییان نادیارە و
نیگەرانی لەلای کەسووکاریان دروستکردووە.
جێگای ئاماژەیە، ئەو دوو هاوڵاتییە، دوای دەستبەسەرکردنیان گوازرایەنەوە بۆ شوێنێکی نادیار و تا ئێستا هیچ زانییارییەک لەسەر چارەنووسییان بەدەستەوە نییە.
شایانی باسە کە ناوبراوەکان لە کاتی دەستپێکردنی خۆپیشاندانە سەرتاسەرییەکانی کوردستان لەسەر کوشتنی ژینا ئەمینی دەستبەسەر کرابوون.
ع. س