ک.م.م.ک:
هەینی رێکەوتی ٢٩ی ڕەزبەری ساڵی ٢٧٢٢ی کوردی، هاووڵاتییەک بە ناوی “ڕامین فاتیحی ” خەڵکی شاری سنە کە لە ٢١ی ڕەزبەری ئەمساڵدا لە لایان هێزەکانی ئەمنییەتی حکوومەتی ئێران دەستبەسەر کرا بوو لە ژێر ئەشکەنجەی هێزەکانی ئیتلاعاتی ئێران گیانی لەدەست دا.
پێویستە بگوترێ کە، هێزەکانی ئیتلاعاتی حکوومەتی ئێران گیان لەدەستدانی ئەو هاووڵاتیان بە ناوی خۆکوژی بڵاوکردۆتەوە، بەڵام براکەی ڕامین فاتیحی، بە ناوی چیاکۆ دەڵێت، ڕامین بە هۆی ئەشکەنجەی زۆری جەستەیی گیانی لەدەست داوە و هەروەها پێویستە بگوترێ کە هێزە ئەمنییەکانی حکوومەتی ئێران ڕامین فاتیحیان بە دزی بنەماڵەکەی لە گۆڕستانی بەهەشتی محەممەدی شاری سنە ناشتووە.
شیاوی باسە کە، خووشک و براکەی ڕامین بە ناوەکانی: رادا فاتیحی و وریا فاتیحی لە گرتووخانەی هێزە ئەمنیەتییەکانی حکوومەتی ئێران دەستبەسەرن و تا کاتی بڵاوکردنەوەی ئەم هەواڵە لە چارەنووس و شوێنی بەندکرانیان و دۆخی تەندروستیان هیچ زانیارییەک لە بەر دەست دا نییە.
ع . ر


