ک.م.م.ک:
بەپێی هەواڵی کۆمەڵەی مافی مرۆڤی کوردستان، قوتابییەک بەناونیشانی سۆران عەزیزی خەڵکی جوانڕۆ لە پارێزگای کرماشان، ماوەی دوو حەوتوویە لەلایەن هێزە ئەمنییەکانی کۆماری ئیسلامی ئێرانەوە لەو شارە دەستبەسەر و لەو دەمەوە تا ئێستە چارەنووسی نادیارە و هیچ زانیارییەک لە شوێنی ڕاگیران و دۆخی سڵامەتی ناوبراو بەدەستەوە نییە.
هەروەها لە هەواڵێکی دیکەدا و لە شاری ئابدانان سەربە پارێزگای ئیلام ڕێکەوتی ٢٧ی ڕەزبەری ٢٧٢٢ی کوردی، دوو هاوڵاتی بەناەوەکانی عەلی سلێمانی و مەحموود بازدار، لەلایەن هێزە ئەمنییەکانی کۆماری ئیسلامی ئێرانەوە دەستبەسەر و بۆ شوێنێکی نادیار ڕاگوازراون.
ق.ش