دەستبەسەرکردنی چوار هاوڵاتی لە مەریوان و سنە

ک.م.م‌.ک:
چوارشەمە 27ی رەزبەری 2722ی کوردی، سێ هاوڵاتیی شاری سنە بە ناوەکانی شادی گوفتاری، شەقایق بابەخانی و مەهیلا ئەسڵانی لەلایەن هێزە ئەمنییەکانی ئێرانەوە لەو شارە دەستبەسەرکران و گوازرایەنەوە بۆ شوێنێکی نادیار.


هەر ووها هەر ئەمڕۆ لە شاری مەریوانیش چالاکوانی مەدەنی وریا دڵ ئەنگیز لەلایەن هێزەکانی ئیتلاعاتی سوپای ئێرانەوە دەستبەسەرکرا و گوازرایەوە بۆ شوێنێکی نادیار.

جێگای ئاماژە پێکردنە کە، تا کاتی ئامادە کردنی ئەم هەواڵە، هیچ زانیارییەک لەمەڕ چارەنووس و شوێنی ڕاگرتنییان، لە بەردەستدا نییە.
ع. س

وەڵامێک بنووسە

پۆستی ئەلیکترۆنییەکەت بڵاوناکرێتەوە. خانە پێویستەکان دەستنیشانکراون بە *