ک.م.م.ک:
چوارشەمە 27ی رەزبەری 2722ی کوردی، ڕێزان ئەحمەدی چالاکی بواری ژنان لە شاری سنە کە پتر لە چوار حەوتوو پێش ئێستا لە کاتی خۆپیشاندانی سەرتاسەریدا لەلایەن هێزەکانی ئەمنیەتیی کۆماری ئیسلامی ئێرانەوە دەستبەسەرکرابوو، بە دانانی بارمتە بە شیوەی کاتی لە ناوەندی چاکسازیی ئێران(کانون تربیت و اصلاح) لە سنە ئازاد کرا.
ناوبراو لە ماوەی دەستبەسەری دا، لە مافی دەسپێگەیشتن بە پارێزەر و چاوپێکەوتن لەگەل بنەماڵە بێبەری کراوە.
ڕۆژی سێشەممە 29ی خەرمانان ڕێزان ئەحمەدی لە شوێنی کارەکەی لە سنە لەلایەن هێزە ئەمنییەکانەوە دەستبەسەر کرابوو.
ع. س


