چوار هاووڵاتی لە شارەکانی پیرانشار و ئابدانان دەستبەسەر کران

ک.م.م.ک:

سێشەممە ڕێکەوتی ٢٦ی ڕەزبەری ساڵی ٢٧٢٢ی کوردی، هاووڵاتییەک بە ناوی “جەماڵ عەلیزادە ” خەڵکی شاری پیرانشار لە پەیوەندی لە ڕەوتی خۆپێشاندانی ناڕەزایەتی گشتی، هێزە ئەمنیەتییەکانی ئێران هێرشیانکردە سەر ماڵەکەی و بێ نواندنی بڕیاری دادگا دەستبەسەر و بۆ شوێنێکی نادیار ڕایانگوێست.

هەروەها لەو چوارچێوەیەدا ٣ هاووڵاتی تر خەڵکی شاری ئابدانان بە ناوەکانی “جەلال عەبدوڵڵاهی “و” ڕووحووڵڵا ڕەحیمی”و “سەجاد رەحمانی “لە لایان هێزە سەرکوتکەرەکانی حکوومەتی ئێران دەستبەسەر کران و بۆ شوێنێکی نادیاریان ڕاگوێستوون.


پێویستە ئاماژەی پێ بکرێت کە، دەسەڵات دارانی ئێران هەڕەمەکی دەستیان کردوە بە رەشبگیر و تۆقاندنی خەڵکی ئێران و بەتایبەتی کوردستان.

ع . ر

وەڵامێک بنووسە

پۆستی ئەلکترۆنیکەت بڵاو ناکرێتەوە . خانە پێویستەکان دەستنیشانکراون بە *