ک.م.م.ک:
بەپێی کوتەی عیسا بازیار چالاکی بواری مین هەڵگرتنەوە: دووشەممە 25ی ڕەزبەری 2722ی کوردت، دوابەداوی ناڕەزایەتی نیشاندانی خەڵکی شاری ئاودانان لە پارێزگای ئیلام و دواتر هێرشی هێزە سەرکوتگەرەکانی کۆماری ئیسلامی ئێران بەسەر جەماوەری خەڵک، 20 کەس لە خۆپیشاندەران بە چەکی ساچمەیی بریندارکران.
ناوبراو لە درێژەدا کوتی: لەگەڵ هێرشی هێزە چەکدارەکان بۆسەر خەڵکی ئاودانان کە تا بەتڵێک لەشەو درێژەی هەبوو، تا ئێستە ٨کەس دەستبەسەر کراون کە ناونیشانی سێ کەس لەوان بەم شێوەی خوارەوەیە:
“ڕەزا مرادخانی” ٣٢ساڵ تەمەن، “حەسەن لالەزاری” ٣٢ساڵ تەمەن و “کورش ڕەحمەتی”، هەروەها کەسێک بەچەکی شەڕ بەگرانی بریندار کراوە کە بۆ نەخۆشخانە ڕاگوازراوە و دۆخی ناجێگیر ڕاگەیەندراوە.
هەروەها ئەم چالاکە ناسراوە ئیلامییە کوتی: لەسەر داواکاری بنەماڵەی هاوڵاتیانی بریندار و بۆ پاراستن لە دەستبەسەرکردنیان لەلایەن هێزە ئەمنیتەکانی حکوومەتی ئێرانەوە، لە درکاندنی ناویان خۆ دەبوێرین.
ق.ش


