ک.م.م.ک:
یەکشەمە 24ی رەزبەری 2722ی کوردی، ماردین مەدین، خوێندکاری زانکۆی کوردستان لە سنە کە چەند ڕۆژێک پێش ئێستا لە کاتی خۆپیشاندانی سەرتاسەریدا بە تەقەی ڕاستەوخۆی هێزە چەکدارەکانی کۆماری ئیسلامی ئێران بریندارببوو و پاشان دەستبەسەرکرابوو، بە دانانی بارمتەی یەک ملیار تمەنی بە شیوەی کاتی لە گرتووخانەی ئێران ئازاد کرا.
لەلایەکی دیکەوە ڕۆژی شەممە 23ی رەزبەر، بە هۆی تەقەی هێزە سەرکوتکەرەکانی کۆماری ئیسلامی ئێران بە چەکی گەرم، دوو هاووڵاتی ئەم شارە بە ناوەکانی مەسعود فەرەجزادە و فایق (دیار) مام قادری بریندار کران.
جێی ئاماژەیه کە بدۆخی تەندروستیی ئەو دوو هاوڵاتییەی مەهابادی زۆر مەترسیدار ڕاگەیەندراوە.
ع. س