دەستبەسەرکردنی سێ ئەندامی بنەماڵەی واران محەمەد نەژاد

ک.م.م.ک:
یەکشەمە 24ی رەزبەری 2722ی کوردی، لە شاری سنە سێ ئەندامی بنەماڵەی واران محەمەد نەژاد بە ناوەکانی سەحەر وەهابی دایکی واران، ویدا محەمەد نەژاد خوشک و هەروەها پەیام میری هاوسەری واران لە لەکاتی سەردانیکردنی گرتووخانەی ئیدارەی ئیتلاعاتی کۆماری ئیسلامی ئێران ناسراو بە شارامفەر، بۆ زانینی بارودۆخی واران، لەلایەن هێزەکانی ئەمنییەتیی کۆماری ئیسلامی ئێرانەوە دەستبەسەر کران.

پێویستی بەبیرهێناوەیە کە واران محەمەد نەژاد خوێندکاری بەشی هونەری زانکۆی یەزد و ئەندامی کۆمەڵەی فەرهەنگیی “نوژین” و خەڵکی گوندی تەنگیسەر -ی سنە، لە ڕێکەوتی 21ی ئەم مانگە لەلایەن هێزەکانی ئیتلاعاتی ئێرانەوە لە سنە دەستبەسەرکرا و گوازرایەوە بۆ بریارگەیی شارامفەر لەو شارە.
ع. س

وەڵامێک بنووسە

پۆستی ئەلکترۆنیکەت بڵاو ناکرێتەوە . خانە پێویستەکان دەستنیشانکراون بە *