سنە؛ ئەهوورا میرزایی گوازرایەوە بۆ شوێنێکی نادیار

ک.م.م.ک

یەکشەمە 24ی رەزبەری 2722ی کوردی، هاوڵاتییەک خەڵکی شاری قوروە بە ناسنامەی ئەهوورا میرزایی 22 سالە و خێزاندار کە لە ڕێکەوتی بیست و یەکی ئەم مانگە لەلایان هێزەئەمنیەکانی ئێرانەوە دەستبەسەر کراوە، گوازرایەوە بۆ شوێنێکی نادیار.
شایانی باسە بەدواچوونی بنەماڵەکەی بۆ زانینی چارەنووسی لەلایان دادگا، بەندیخانە و ئیدارەی ئیتلاعات لە سنە هیچ ئەنجامێک نەبووە و بنەماڵەکە هیچ ووڵامێک لەسەر چارەنووسی کورەکەیان بەدەست نەکەوتووە.
ع. س

وەڵامێک بنووسە

پۆستی ئەلیکترۆنییەکەت بڵاوناکرێتەوە. خانە پێویستەکان دەستنیشانکراون بە *