قوربانیانی رووداوی کار لە رۆژهەڵاتی کوردستان لە بەرزبووندایە

بە پێ هەواڵی گەیشتوو بە کۆمەڵەی ماڤی مرۆڤی کوردستان لە ماوەی چۆارمانگی یەکەمی ئیمساڵدا ۱۳۵ کرێکاری کورد لە پارێزگای سنە بە هۆی نەبوونی ئەمنیەت و کەمتر خەمی خاوەنکار بوونەتە قوربانی.

بە پێ ئاماری ناوەندی پزیشکی یاسایی ئەو پارێزگایە لە کۆی ئەو رێژە ۵ کرێکارگیانیان لە دەست داوە و ۱۲۵ کەسی تریش تووشی کەم ئەندامی و بریندار بوون هاتوون. لەم رێژەیەدا ۳ کەسیان کرێکاری ژن و ۱۲۲ کەسیان پیاون کە بە هۆی رووداوی کار بوونەتە قوربانی.

شایانی باسە کە لە پارێزگای ئیلام ۶۰ کەس لە ماوەی سە مانگی یەکەمی ئیمساڵدا تووشی رووداوی کار بوونە و سەردانی پزیشکی یاسایی ئەو پارێزگایانە کردووە.
هاوکات لە پارێزگای ورمێ ۳۲۲ کەس لە رووداوگەڵی ناسروشتی وەک هەڵە و کەمتەر خەمی پزیشکی، خنکان، کوژران بە چەقۆ تۆمار کراوە. کە لەم رێژنە ۷۲ کەسیان ژن بوونە. لەو پارێزگایە بە هۆی هەڵەی پزیشکی و کەمتەرخەمی لە نەخۆشخانەکانی ورمێ دا کەسانێک گیانیان لە دەست داوە کە بە بەراورد لە گەڵ سەمانگی یەکەمی رابردوو، لە سەدا ۸۷ زیادی کردووە.

لە بەرچاو نگرتنی ئیستانداردەکانی کار، گیان لە دەست دانی کرێکاران بە هۆی رووداوی فیزیکی، نەخۆشیەکانی کار، بووتە هۆی گیان لە دەست دانی کرێکارانی بەشی پیشەیی لە رۆژهەڵاتی کوردستان.

 
بە پێ راگەیاندراوی رێکخراوەی نێو نەتەویی کار(ILO)، گیان لە دەست دانی هەر کەسێک بە هۆی رووداوی کار بە شێوەی راستەوخۆ بڕی یەک میلیارد تمەن زیانی ئابووری بە وڵاتە کەی دەگیەنێ. کە لە ئێراندا و تایبەت لە رۆژهەڵاتی کوردستان بە هۆی نەبوونی یاسای کار و داکۆکی لە ماڤی کرێکار و نەبوونی سەندیکای سەربەخۆی کار و دابین نکردنی ئیستانداردەکانی کار و بێهداشت و ئیمەنیکار لە لایەن کۆماری ئیسڵامی کە لەو بارەوە کەمتەر خەمەی نووادوە و خەڵکی کرێکاری خستووتە ژێر ڕکێفی بەردە پەروەری کاپیتالیسمی خۆیەوە، بە پێ یاسا بووتە هۆی قەتڵی ئەنقەست (قتل شبە عمد) کرێکاران کە ئەمە وەکوو مەرگی بێدەنگی کرێکاران (مرگ خاموش) ئەژمار دەکرێ.

کۆمەڵەی ماڤی مرۆڤی کوردستان