دیواندره؛ دەستبەسەر کرانی هاووڵاتییەکی تر لە لایان هێزە ئەمنییەکانی ئێران

ک.م.م.ک:

بە گوێرەی ڕاپۆرتەکانی گەیشتوو، پێنجشەممە رێکەوتی ١٤ی ڕەزبەری ساڵی ٢٧٢٢ی کوردی، هاوکات لە گەڵ ناڕەزایەتیە گشتگیرەکانی کوردستان و ئێران دژی دەسەڵاتی کۆماری ئیسلامی، هاووڵاتییەک بە ناوی “ئەسرا بێگ محەمەدی ” خەڵکی شاری دیواندره لە شوێنی کارەکەی لە لایەن هێزە ئەمنیەتییەکانی ئێران دەستبەسەر و بۆ شوێنێکی نادیار ڕاگوێزرا.

تا کاتی داڕشتنی ئەم هەواڵە لە شوێنی بەندکران و چارەنووسی ئەو هاووڵاتییە هیچ زانیارییەک لە بەر دەست دا نییە.

ع . ر

وەڵامێک بنووسە

پۆستی ئەلکترۆنیکەت بڵاو ناکرێتەوە . خانە پێویستەکان دەستنیشانکراون بە *