بۆکان؛ بارودۆخی دوو بریندار خراپە و یەکێکیان رەوانەی نەخۆشخانەیەکی ورمێ کراوە

ک.م.م.ک:

هاوڵاتییەک بە ناوی دانیاڵ مورادی خەڵکی شاری بۆکان تەمەن ٢٥ ساڵ، کە لە ڕەوتی خۆپێشاندانە جەماوەریەکانی گشتی چەند رۆژی رابردوو بە تەقەی ڕاستەوخۆی هێزە سەرکوتکەرەکانی حکوومەتی ئێران بریندار کرا بوو، دۆخی تەندروستی زۆر خراپە.

ئەم هاوڵاتییە کە قاچیان بە فیشەک پێکاوە لە لە هیچ نەخۆشخانەیەکی شارەکانی دەوروبەری بۆکان بۆ تیماری زامەکانی وەریناگرن و بارودۆخی ئێستای زۆر خراپە.

هەروەها لە شاری بۆکان، هەینی رێکەوتی ٢٢ی ڕەزبەری ساڵی ٢٧٢٢ی کوردی، قوتابێکی تەمەن ١٤ ساڵ بە ناوی “نێچیروان ڕەسووڵی “کە لە ڕەوتی خۆپێشاندانی ناڕەزایەتی گشتی لەو شارە بە تەقەی ڕاستەوخۆی هێزە ئەمنیەتییەکانی بریندار کرا بوو بە هۆکاری سەختی برینەکانی رەوانەی یەکێک لە نەخۆشخانەکانی شاری ورمێ کرا.

ع . ر

وەڵامێک بنووسە

پۆستی ئەلکترۆنیکەت بڵاو ناکرێتەوە . خانە پێویستەکان دەستنیشانکراون بە *