سەقز; هاووڵاتیەکی دیکە لەلایەن هێزەئەمنیەکانی ئێرانەوە کوژرا

ک.م.م.ک:
یەکشەمە ڕێکەوتی 24ی رەزبەری 2722ی کوردی، بەپێی ڕاپۆرتەکانی کۆمەلەی مافی مرۆڤی کوردستان، هاوکات لەگەڵ مانگرتنە سەرتاسەرییەکان و خۆپێشاندانەکانی جەماوەری لە کوردستان و ئێران هاووڵاتیەکی بە ناسنامەی سەید محەمەد حوسەینی خەڵکی شاری سەقز لەلایەن هێزە ئەمنییەکانی ئێرانەوە کوژراوە.

بەپێی ڕاپۆرتەکە، ناوبراو بە هۆی لێدانی ماشینێکی هێزە ئەمنییەکانی ئێران گیانی لەدەست داوە.

جێگای ئاماژە پێکردنە کە، کۆماری ئیسلامیی ئێران لە ماوەی یەک مانگی ڕابڕدوو دا بە دەیان هاوڵاتیی کورد بە چەکی گەرم کوشتووە و بە سەدان کەسی تریش بریندار کردووە.
ع. س

وەڵامێک بنووسە

پۆستی ئەلکترۆنیکەت بڵاو ناکرێتەوە . خانە پێویستەکان دەستنیشانکراون بە *