واران مۆحەمەد نەژاد دەستی داوە مانگرتن لەخواردن

ک.م.م‌.ک:
یەکشەمە24ی رەزبەری 2722ی کوردی، خوێندکاری بەشی هونەری و ئەندامی کۆمەڵەی فەرهەنگیی نوژین “واران مۆحەمەد نەژاد” خەڵکی گوندی تەنگیسەر -ی سنە بۆ دەربڕینی نارەزایی دژ بە دەستبەسەرکردنی هەرەمەکی و توندوتیژی لێپرسەران دەستی داوە مانگرتن لە خواردن.

هەروەها ناوبراو ڕاشیگەیاندووە، کە تەنها بە زمانی دایک وەڵامی لێپرسینەوەکان دەداتەوە.

واران محەمەد نەژاد لە ڕێکەوتی 21ی ئەم مانگە لەلایەن هێزە ئەمنییەکانی ئێرانەوە لە سنە دەستبەسەرکرا و گوازرایەوە بۆ شوێنێکی نادیار.
ع. س

Leave a Reply

%d bloggers like this: