سلایدەرگرتن و زیندان

دەستبەسەرکردنی مامۆستایەک لە شاری پیرانشار

ک.م.م.ک:

بە گوێرەی ڕاپۆرتەکانی گەیشتوو، هاووڵاتییەک بە ناوی “سەلام شەهدی” ٢٠ ڕۆژ لەمەوبەر لە لایان هێزەکانی ئەمنییەتی حکوومەتی ئێران لە شاری پیرانشار دەستبەسەر کرا و بۆ لێپێچینەوە ناردرا بۆ یەکێک لە گرتنگەکانی ئەمنیەتی حکوومەتی ئێران لە شاری ورمێ.

پێویستە ئاماژەی پێ بکرێت کە، سەلام شەهدی مامۆستایە و ناوبراو لە یەکێک لە قوتابخانەکانی پیرانشار وانە دڵێتەوە.

شیاوی باسە کە تا کاتی بڵاوکردنەوەی ئەم هەواڵە لە چارەنووس و دۆخی تەندروستی ئەو هاووڵاتییە هیچ زانیارییەک لە بەر دەست دا نییە.

ع . ر

Related posts

برووجێرد؛ دەستبەسەری خاڵۆزای ڕەزا موعەزەمی لە گیانبەختکردووانی مانگی خەزەڵوەر

Rahim Kholafai

کەرەج؛ جێبەجێکردنی حوکمی ئێعدامی سێ هاوڵاتی کورد( لەک) لە زیندانی کەرەج

Rahim Kholafai

نەوسوود؛ برینداربوونی کۆڵبەرێک بەتەقەی ڕاستەوخۆی هێزە چەکدارەکانی ئێران

Rahim Kholafai

Leave a Comment