ک.م.م.ک:
پێنجشەممە رێکەوتی ٢١ی ڕەزبەری ساڵی ٢٧٢٢ی کوردی، دوو هاوژین بە ناوەکانی “سۆران خزری و هاوژینەکەی سوهەیلا عەبدوڵڵاهی خەڵکی شاری پیرانشار لە لایان هێزە ئەمنیەتییەکانی حکوومەتی ئێران دەستبەسەر کران.
جێگای ئاماژەیە کە، ئەمڕۆ هەینی سوهەیلا عەبدوڵڵاهی هاوژینی سۆران خزری دوای چەند کاتژمێرێک لێپرسینەوە ئازاد کرا.
پێویستە بگوترێ کە، تا کاتی داڕشتنی ئەم هەواڵە لە چارەنووسی وجێگای بەندکرانی ناوبراو هیچ زانیارییەک لە بەر دەست دا نییە.
ع . ر