ک.م.م.ک:
ناوەندی دیپلۆماسی کۆمەڵەی مافی مرۆڤی کوردستان لە ڕەوتی خۆپیشاندانە گشتگیرەکان لە کوردستان و ئێران سەبارەت بە کوشتنی حکوومی ژینا ئەمینی، کچێکی ٢٢ساڵ تەمەنی سەقزی، ڕاپۆرتێکی لەسەر کردەوە توندئاژۆکانی پێشێلکارانەی مافی هاوڵاتی بوون لەلایەن هێزە ئینتزامی و سپای پاسدارانی کۆماری ئیسلامی ئێران ئامادە کردووە وبۆ پەڕلەمانی ئەورروپا، کۆمیسیۆنە مافی مرۆییەکانی چەندد وڵاتی ئەندامی یەکێتی ئەورووپا، سەرۆکەکانی حکوومەتە ئەورووپی و جیهانی ناردووە.
لە خوارەوە وڵامی سەرۆکی پەڕلەمانی ئەورووپا سەبارەت بەو ڕاپۆرتە دەخەینە بەردیدی خوێنەران.
سەرۆکی پەرلەمانی ئەورووپا، خاتوو “رۆبێرتا مێتسۆلا ” : سوپاس و پێزانینی کۆمەڵەی مافی مرۆڤی کوردستان دەکەم بە بۆنەی ڕاگەیەندراوەکەتان لە سەبارەت بە پێشێلکاری مافی مرۆڤ کە ئێستا لە ئێران ڕوو دەدات.
پارلەمانی ئەورووپا لە دانیشتنی گشتیی خۆیدا لە ڕێکەوتی ٦ی ئۆکتۆبری ساڵی ٢٠٢٢زایینی به زۆرینەی دەنگ بڕیارێکی پەسەند کرد کە، لەو بڕیارنامەیە دا کوژرانی ژینا(مەهسا) ئەمینی و سەرکوتی خۆپێشاندەرانی ناڕازی لە مافی ژنان لە لایەن بەرپرسانی حکوومەتی ئێران، بە توندترین شێوە ئیدانەکرد.
دەتوانن بڕیارنامەی ناوبراو و تۆماری دیبەیتەکە لە لینکی ژێرەوە ببینن.
خاتوو مێتسۆلا دەسپێکی دانیشتنە گشتییەکەی پارلەمانی بە دەربڕینی نیگەرانی لە بارودۆخ و هەل و مەرجی ئێستای ئێران و نیشاندانی پشتگیری لە ناڕازییەکان و مافی ژنانی ئێران دەسپێکرد.
پارلەمان لە بڕیارنامەی خۆی دا داخوازی لە یەکێتی ئەوروپا و وڵاتانی ئەندام کرد داوا لە بەرپرسانی ئێرانی بکەن کە، کۆتایی بە توندوتیژی و زۆرداری دژی خۆپێشاندەرانی ناڕازی بێنن و داخوازی لە ئەنجومەنی کاروباری دەرەوەی یەکێتی ئەوروپای کرد کە، بەرپرسانی دەسەڵاتداری ئێرانی دە لیستی ئەو کەسانە دا بگونجێنن کە يەکێتی ئوروپا ڕێ و شوێنی سنوورداری بۆدیاریکردوون.
ناوبراو جەختی کردەوە کە لەم بارەیەوە، پێشێلکاری جیددی مافی مرۆڤ لە ئێران روویداوە.
هەروەها لەوەش زیاتر، لێژنەی لاوەکی مافی مرۆڤی پارلەمانی ئوروپا(DROI) لە دانیشتنی رێکەوتی ١٠ی ئۆکتۆبر دا گرینگێکی تایبەتی بە بارودۆخی ئێران دا و لە بارەی ناڕەزایەتیەکانی ئێستا و سەرکووتی ناڕازیان لە لایان حکوومەتەوە بیر و ڕایان گۆرێوە.
بەم شێوەیە کە چالاکییەکانی یەکێتی ئەوروپا دەبیندرێت دەردەکەوێت کە، پارلەمانی ئوروپا بە جیددی گۆران کاریەکانی ئێرانی بەلاوە گرینگە و خۆی بە بەرپرسیاری پشتیوانی لەبەرگریکاران مافی مرۆڤ و مافی ژنان و خۆپێشاندەرانی ناڕازی لەو حکوومەتە دەزانێت.
سەرۆکی پەرلەمانی ئوروپا خاتوو رۆبێرتا مێتسۆلا
کۆمەڵەی مافی مرۆڤی کوردستان.
ع . ر