بە هەزاران مامۆستا لە باکوری کوردستان بە تومەتی پشتیوانی لە پارتی کرێکارانی کوردستان (P.K.K)لە ئێش و کار دەردەکرێن

بە هەزاران مامۆستا لە باکوری کوردستان بە تومەتی پشتیوانی لە پارتی کرێکارانی کوردستان (P.K.K)لە ئێش و کار دەردەکرێن.

کۆمەڵەی مافی مرۆڤی کوردستان: هەواڵگری حکومی ئاناتۆلی ڕۆژی پێنج شەممە ڕایگەیاند؛بیناڵی یەڵدریم، سەرۆک وەزیرانی تورکیا گوتویەتی؛هەزاران مامۆستای قوتابخانەکانی لە باشوری ڕۆژهەڵاتی تورکیا((باکوری کوردستان))بە تاوانی پشتیوانی لە پارتی کرێکارانی کوردستان لە کارەکانیان دوور دەخرێنەوە.

لە ڕاپۆرتەکەدا شیمانە دەکرێت کە چواردە هەزار مامۆستا لە باکوری کوردستان لە ۹ی سپتامبرەوە مافی وانە گوتنەوەیان لێ زەوت بکرێت؛هۆکاری ئەمەش دەگەڕێتەوە بۆ بڕیاری حکومەتی تورکیا کە دەیهەوێت دامودەزگای حکومی لە کەسانێک کە بە جۆرێک لە جۆرەکان لە گەڵ پارتەکان و یا سازمانگەلێک پیوەندیان هەیە پاک بکاتەوە،کە بە پێی یاسای تورکیا بە ترۆریست زانراون.
کۆمەڵەی مافی مرۆڤی کوردستان