سنە؛ نادیاربوونی چارەنووسی چالاکێکی بواری ژنان پاش دەستبەسەری

ک.م.م.ک:

بەپێی هەواڵی کۆمەڵەی مافی مرۆڤی کوردستان، لە زمانی سەرچاوەیەکی متمانەپێکراوەوە: ڕێزان ئەحمەدی ژنێکی چالاکی مافی ژنان کە ٢٣ڕۆژە لەلایەن هێزە ئەمنییەکانی کۆماری ئیسلامی ئێرانەوە دەستبەسەرکراوە، چارەنووسی نادیارە و هیچ زانیارییەک لەدۆخی تەندرووستی یان شوێنی ڕاگیرانی نەزانراوە .

بەگوێرەی هەواڵەکە، ناوبراو لەم زەمەنەی دەستبەسەریدا لە مافی دەستڕاگەیشتن بە پارێزەری بەرگریکار و چاوپێکەوتنی بنەماڵەکەی بێبەری کراوە.

شیاوی باسە کە، ئەم ژنە چالاکە ٢٩ی خەرمانان، ناوبراو لە شوێنی کارەکەی دەستبەسەر کرابوو.

ق.ش

وەڵامێک بنووسە

پۆستی ئەلکترۆنیکەت بڵاو ناکرێتەوە . خانە پێویستەکان دەستنیشانکراون بە *