پیشه ییسلایدەرگرتن و زیندانهەواڵەکان

مەریوان؛ دەستبەسەر کردنی هاووڵاتییەک لە شوێنی کارەکەی

ک.م.م.ک:

پێنجشەممە رێکەوتی ٢١ی مانگی ڕەزبەری ساڵی ٢٧٢٢ی کوردی، هاووڵاتییەک بە ناوی “محەممەد نەجاڕی خەڵکی شاری مەریوان لە کاتی کار کردن لە شوێنی کارەکەی لە شارۆچکەی پیشەسازیی مەریوان لە لایان هێزە ئەمنیەتییەکانی حکوومەتی ئێران دەستبەسەر کرا.

شیاوی باسە کە، ناوبراو لە ڕەوتی بەشداری کردن لە خۆپێشاندانی ناڕەزایەتی گشتی لە کوردستان و ئێران بێ هیچ پاساوێک دەستبەسەر کراوە و بۆ شوێنێکی نادیار ڕاگوێزراوە، تا کاتی داڕشتنی ئەم هەواڵە لە چارەنووسی وشوێنی بەندکرانی هیچ زانیارییەک لە بەر دەست دا نییە.

ع . ر

Related posts

کۆمەڵەی منداڵانی کورد ـ لە نۆروێـژ: دەستخۆشیتان لێدەکەین بۆ رێکخستـنی سمینار لەمەڕ باردۆخی رۆژهەڵاتی کوردسـتان

دوو هاووڵاتی ناڕازی لە شارەکانی پیرانشار و مەهاباد دەستبەسەرکران

بەردەوامی شەپۆلی دەستبەسەرکردنی هاووڵاتیان لە شارەکانی کوردستان

Leave a Comment