دەستبەسەری چەندد هاوڵاتی دیکە لە کوردستان

ک.م.م.ک:

بەپێی هەواڵی کۆمەڵەی مافی مرۆڤی کوردستان، ڕۆژی چوارشەممە ٢٠ی ڕەزبەری ٢٧٢٢ی کوردی هاوڵاتییەکی خەڵکی شاری مەریوان بەناونیشانی شاهۆ دڵئەنگیز، لە پەیوەندی لەگەڵ خۆپیشاندانە گشتییەکان لە ماڵەکەی خۆی لەلایەن هێزە ئەمنییەکانی ئێرانەوە دەستبەسەر و بۆ شوێنێکی نادیار ڕاگوازرا.

هەر لەم پەیوەندییەدا و لەهەمان ڕێکەوت لە شاری پاوە، ژنێک بەناونیشانی نگین مەحموودی پاش بانگهێشتی بۆ دادگای حکوومەتی ئێران لەئەو شارە دەستبەسەر و بۆ زیندانی کۆماری ئیسلامی ئێران لە کرماشان ڕاگوازرا.


شیاو باسە کە، قارەمان کەریمی هاوژینی نگین مەحموودی کەبۆخۆی پارێزەرە لە لاپەڕەی ئینستاگرامەکەی ئەو هەواڵەی پشتڕاست کردۆتەوە.

لەهەواڵێکی دیکەدا و لەهەمان ڕێکەوت هاوڵاتییەکی خەڵکی شاری سنە بەناونیشانی سۆران زەندی لەلایەن هێزە ئەمنییەکانی ئێرانەوە دەستبەسەر و بۆ شوێنێکی نادیار ڕاگوازرا.

ق.ش

وەڵامێک بنووسە

پۆستی ئەلیکترۆنییەکەت بڵاوناکرێتەوە. خانە پێویستەکان دەستنیشانکراون بە *