ک.م.م.ک:
بە گوێرەی ڕاپۆرتەکانی گەیشتوو، سێشەممە ڕێکەوتی ١٩ی ڕەزبەری ساڵی ٢٧٢٢ی کوردی، چالاکی مافی ژنان “ئازادە جەماعەتی” خەڵکی شاری سنە بە دانانی بارمتە بە شێوەی کاتی تا کۆتایی قۆناغەکانی لێپرسینەوە لە گرتنگەی ئەمنییەتی حکوومەتی ئێران لەو شارە ئازاد کرا.
پێویست بە درکاندنە کە، ئەم چالاکەی مافی ژنان دووشەممە رێکەوتی ٢٨ی خەرمانانی ڕابردوو لە لایان هێزەکانی ئەمنییەتی ئێران دەستبەسەر کرا بوو.
شیاوی باسە کە، لە چەند رۆژی رابردوودا هێزەکانی ئەمنییەتی حکوومەتی ئێران بۆ سەرکووتی ناڕەزایەتیە گشتگیرەکانی لە ڕۆژهەڵاتی کوردستان بە بەربڵاوی دەستیان کردوە بە دەستبەسەر کردنی هاووڵاتیانی کورد.
ع . ر