ورمێ؛ ئازادی هاوڵاتییەکی دەستبەسەرکراو بەدانانی بارمتە

ک.م.م.ک:

دووشەممە ١٨ی ڕەزبەری ٢٧٢٢ی کوردی، هاوڵاتییەک بەناونیشانی نورەدین ڕەستگار ٢٤ساڵ تەمەن، خەڵکی گوندی بردووک و دانیشتووی گەڕەکی ئەلواج سەربە شاری ورمێ، بەدانانی بارمتە بەشێوەی کاتی ئازاد کرا.

بەگوێرەی هەواڵەکان، ناوبراو لە ڕەوتی گردبوونە و خۆپیشاندانەکانی ئەم چەندد حەوتوویەی هاوڵاتیان، لەلایەن هێزە ئەمنییەکانی حکوومەتی ئێرانەوە دەستبەسەر کرابوو.

ق.ش

وەڵامێک بنووسە

پۆستی ئەلکترۆنیکەت بڵاو ناکرێتەوە . خانە پێویستەکان دەستنیشانکراون بە *