سیاوەش حەیاتی ئازاد کرا

ک.م.م.ک:

شەممە ١٦ی ڕەزبەری ٢٧٢٢ی کوردی، سیاوەش حەیاتی، وتەبێژی کۆمەڵەی ڕاوێژکاری چالاکانی مەدەنی یارسان و سکرتێری بەرەی یەکگرتووی کورد، لە زیندانی دیزەڵاوا لە کرماشان ئازاد کرا.

شیاوی باسە کە ئەم چالاکە سیاسییە لەدوای ناڕەزایی دەربڕین دژبە کوشتنی ژینا ئەمینیی و توندوتیژی هێزە چەکدارە و ئەمنییەکانی ئێران دژبە خەڵکی خۆپیشاندەر دەستبەسەر کرابوو.
سیاوەش حەیایی لە ماوەی دەستبەسەریدا دەستی دابوویە مانگرتن لە خواردن و هەموو ئەو دەمە لە ژووری تاکەکەسیدابووە.
پاش تێچوونی باری تەندرووستی ناوبراو، خەڵک داوایان لێکرد بۆ پاراستنی تەندرووستی خۆی دەستی لە مانگرتن لە خواردن هەڵبگرێت.

سیاوەش حەیایی ڕۆژی هەینی ١ی ڕەزبەر لە گوندی ورگمە-ی سەربە شاری داڵاهۆ لە لایەن هێزە ئەمنییەکانی ئێرانەوە دەستبەسەر و بۆ گرتووخانە ڕاگوازرا.

ق.ش

وەڵامێک بنووسە

پۆستی ئەلکترۆنیکەت بڵاو ناکرێتەوە . خانە پێویستەکان دەستنیشانکراون بە *