کرماشان؛ هونەرمەند سەید عرفان حەیدەری دەستبەسەرکرا

ک.م.م.ک:
شەمە 16ی رەزبەری2722ی کوردی، هونەرمەندی بەناوبانگی کورد سەید عرفان حەیدەری حەڵکی شاری کرماشان، لەلایەن هێزە ئەمنییەکانی ئێرانەوە دەسبەسەر کرا.

بەپێی راپۆرتەکە، ناوبراو لەلایەن هێزەئەمنیەکانی ئێرانەوە دەستبەسەر و گوازرایەوە بۆ شوێنێکی نادیار.
جێگای ئاماژە پێکردنە کە، تا کاتی ئامادە کردنی ئەم هەواڵە، هیچ زانیارییەک لەمەڕ چارەنووس و شوێنی ڕاگرتنیان، لە بەردەستدا نییە.
ع. س

وەڵامێک بنووسە

پۆستی ئەلیکترۆنییەکەت بڵاوناکرێتەوە. خانە پێویستەکان دەستنیشانکراون بە *