ک.م.م.ک:
شەممە ڕێکەوتی ١٦ی ڕەزبەری ساڵی ٢٧٢٢ی کوردی، دوو هاووڵاتیی خویندکاری پلەی ناوەندی بە ناوەکانی” میلاد ئیلاهی” تەمەن ١٨ ساڵ کوڕی عوسمان خەڵکی پیرانشار و”ئارین عەبدوڵڵازادە “خویندکاری خوێندنگەی دکتۆر حیسابی خەڵکی شاری سەقز لە لایان هێزە ئەمنیەتییەکانی حکوومەتی ئێران دەسبەسەرکراون.
پێویستە بگوترێ کە، هەردووکیان لە کاتی گرانەوە لە خوێندنگە بۆ مالەوە لە لایەن هێزە ئەمنیەتییەکانی ئێران دەسبەسەر و بۆ شوێنێکی نادیار ڕاگوێزراون و تاکوو ئیستا لە چارەنووس و شوێنی بەندکرانی ئەو دوو هاووڵاتییە هیچ زانیارییەک لە بەر دەست دا نییە.
ع . ر


