ک.م.م.ک:
چوارشەممە ١٣ی ڕەزبەری ٢٧٢٢ی کوردی، منداڵێکی ١٦ ساڵ تەمەنی خەڵکی گوندی زیندەشتی سەڵماس و دانیشتووی گەڕەکی کوشتارگای ورمێ بەناونیشانی نیما شەفەقدۆست، لەگرتووخانەی ئەمنییەتی حکوومەتی ئێران لە ورمێ گیانی بەخت کرد.
بەپێی لێداونی سەرچاوەیەکی نێزیک لە بنەماڵەی قوربانی؛ نیما شەفەقدۆست کە لە خۆپیشاندانە گشتگیرەکان دژبە کوشتنی ژینا ئەمینی، بەتەقەی چەکی شەڕ بەگرانی برینداربوو و لە ترسی دەستبەسەرکران، لە چوونی بۆ نەخۆشخانە و چارەسەری پزیشکی برینەکانی خۆی بواردبوو.
سەرچاوەکە ڕوونی کردەوە؛ هێزە ئەمنییەکانی حکوومەتی ئێران ناوبراویان لە ژێرخانی ماڵی بابی لە کاتێکدا بەقورسی بریندار و لەژێر چاوەدێری و دەرماندا بوو، دەستبەسەریان کرد.
پاش دەستبەسەری نیماشەفەقدۆست ناوبراویان بۆ یەکێک لە گرتووخانەکانی حکوومەتی ئێران لە ورمێ، هێزە ئەمنییەکان تەرمەکەیان لە ڕۆژی ١٣ی ڕەزبەر ڕادەستی بنەماڵەکەی کردەوە.
هەروەها سەرچاوەکە زیادی کرد؛ دامەزراوە ئەمنییەکانی حکوومەتی ئێران هەڕەشەیان لە بنەماڵەی نیما شەفەقدۆست کردووە کە سەبارەت بە مردنی کوڕەکەیان مافی ئەوەیان نییە لەگەڵ ڕاگەیاندنەکان لێدوان بدەن.
ق.ش