ک.م.م.ک:
سنە
سێ شەمە ۱۲ی ڕەزبەری ٢٧٢٢ی کوردی، هاوڵاتییەکی خەڵکی شاری سنە بەناونیشانی فاتح محمودی ۳۹ ساڵە، دانیشتووی تاران لە ڕەوتی خۆپیشاندانەکانی دژبە کوشتنی ژینا ئەمینی، لەلایەن هێزە ئەمنییەکانی کۆماری ئیسلامی ئێرانەوە دەستبەسەر و بۆ زیندانی ئێقین ڕاگوازراوە.
هەروەها ڕۆژی یەکشەممە ١٠ی ڕەزبەر، هاوڵاتییەک بەناونیشانی هێمن خاستار لەبەردەم دوکانەکەی خۆی هەڵکەوتوو لە شەقامی فەرەح لە شاری سنە، لەلایەن هێزە ئەمنییەکانی ئێرانەوە دەستبەسەر و بێسەروشوێن کراوە.ڕۆژی یەکشەممە ٢٧ی خەرمانان هاوڵاتییەک بەناونیشانی بەختیار سەمەدی دەستبەسەر کرابوو ئەوڕۆ پێنجشەممە بە بارمتەی ١٠٠ ملوێن تمەنی ئازاد کراوە.
دێولان؛
ڕۆژی شەممە ٩ی ڕەزبەری٢٧٢٢ی کوردی، سێ کچی گەنج بەناوەکانی؛ سوهەیلا مەتاعی، دڵنیا خانی و سارینا حسەینی خەڵکی شاری دێولان لە بەشداریان لە خۆپیشاندانەکانی دژبە کوشتنی ژینا ئەمینی کردبوو لەلایەن هێزە ئەمنییەکانی ئێرانەوە دەستبەسەر و بۆ شوێنێکی نادیار ڕاگوازران.
شنۆ؛
هاوڵاتییەکی خەڵکی شاری شنۆ بەناو شەهرام گورگانی ۵۰ ساڵ تەمەن لەلایەن هێزە ئەمنییەتییەکانی کۆماری ئیسلامی ئێرانەوە بە کوتاک و لیدان دەستبەسەر و بە زۆر بۆ شوێنێکی نادیار راگوێزرا.
جێگای ئاماژەیە کە، بەخیار سەمەدی هاوڵاتی خەڵکی شاری شنە کە رۆژی ۲۷ـی خەرمانان لەلایەن هێزە ئەمنییەتییەکانەوە گیرابوو پێنج شەمە ۱۴مهرماە با قید وثیقە ۱۰۰ میلیون تومان بە شیوە موقت از بازداشتگاە آزاد شد.
ق.ش