سارینا قەرابەت پاڵەوانی ئاسیا دەستگیرکرا

ک.م.م.ک:
بەپێی ڕاپۆرتی کۆمەڵەی مافی مرۆڤی کوردستان، سارینا قەرابەت، پاڵەوانی ئاسیا لە بواری تیر و کەوان لەلایەن هێزە ئەمنی و ئیتلاعاتییەکانی ئێرانەوە دەستبەسەر کراوە.

سارینا نیشته‌جێی بە شاری شنۆیە و لە ساتەوەختی دەستبەسەرکردنیدا لەلایەن هێزە ئیتلاعاتییەکانی ئێرانەوە لێی دراوە و دەستبەسەر کراوە.

دوای چەند ڕۆژێک لە دەستبەسەرکردنی هیچ زانیارییەک لە چارەنووس و شوێنی بوونی نییە
.
پێویستە ئاماژە بەوە بکرێت کە لە کاتی مانگرتنی گشتیی کوردستاندا چەند هاوڵاتییەکی دانیشتووی شاری شنۆ دەستبەسەر کراون و هیچ زانیارییەک لە بارەی دۆخی ئەوانەوە نییە.


ب.ئ

وەڵامێک بنووسە

پۆستی ئەلیکترۆنییەکەت بڵاوناکرێتەوە. خانە پێویستەکان دەستنیشانکراون بە *