نیکا شاکه‌ره‌می; دووپات بونه‌وه‌ی ژینا ئەمینی

ک.م.م.ک.:

ڕۆژی چوارشەممە ٦ی رەزبەری ساڵی ١٤٠١ تەرمی کچە لاوەکەی خوڕەم ئابادی بە ناوی نیکا شاکەرەمی ڕادەستی بنەماڵەکەی کرا.

نیکا شاکەرەمی، کچە ١٧ ساڵەکەی خوڕەم ئابادی کە ڕۆژی سێشەممە ٢٩ی گەلاوێژ لە بڵواری کەشاوەرزی تاران بێسەروشوێن بوو، دوای ٨ ڕۆژ دۆزرایەوە، بەڵام تەنیا تەرمی بێ گیانی درایە بنەماڵەکەی.

بە پێی ئەم ڕاپۆرتە، نیکا شاکەرەمی، خوێندکاری تەمەن ١٧ ساڵ خەڵکی خوڕەم ئابادی، بۆ بینینی پووری چووەتە تاران، بەڵام لەو بەروارەدا کە ناوبراو لە لایەن هێزە ئەمنییەکانی کۆماری ئیسلامیی ئێرانەوە دەسبەسەر کراوە، دوای ٨ ڕۆژ ، تەرمەکەی ڕادەستی بنەماڵەکەی کرا.

پێویستە ئاماژە بەوە بکرێت کە، لە ١٠ی رەزبەر، لە هەمان کاتدا کە نیکا شاکەرەمی لەدایک بوو، تەرمەکەی بۆ شوێنی لە دایک بوونی لە خوڕەم ئاباد بۆ بەخاک سپێردن ناردرایەوە.
ر.خ

وەڵامێک بنووسە

پۆستی ئەلکترۆنیکەت بڵاو ناکرێتەوە . خانە پێویستەکان دەستنیشانکراون بە *