سەرەڕای تێپەڕینی حەوتوویەک لە دەستبەسەر کرانی چالاکێکی مەدەنی خەڵکی سنە چارەنووسی نادیارە

ک.م.م.ک:

دووشەممە رێکەوتی ٤ی ڕەزبەری ساڵی ٢٧٢٢ی کوردی، هاووڵاتییەک بە ناوی “هیوا مەسعوودی ” چالاکی مەدەنی خەڵکی شاری سنە،لە لایان هێزە ئەمنیەتییەکانی حکوومەتی ئێران دەستبەسەر کرا.

بە گوێرەی ڕاپۆرتی گەیشتوو، هێزە ئەمنییەتییەکانی حکوومەتی ئێران لە کاتی سەرکوتی خەڵکی ناڕازی بە کوشتنی ژینا ئەمینی لە لایان حکوومەتەوە ناوبراویان دەستبەسەر کردوە، و بۆ شوێنێکی نادیاریان ڕاگوێستوە.

جێگای وەبیرهێنانەوەیە کە، وێڕای تێپەڕ بوونی حەوتوویەک لە دەستبەسەر کرانی ناوبراو هیچ زانیارییەک لە بار و دۆخ و شوێنی بەندکرانی لە بەر دەست دا نییە.

ع . ر

وەڵامێک بنووسە

پۆستی ئەلکترۆنیکەت بڵاو ناکرێتەوە . خانە پێویستەکان دەستنیشانکراون بە *