كۆمهڵهی مافی مرۆڤی كوردستان: رۆژی شەممە ۱۳ی خەرمانانی ۲۷۱٦ی کوردی بۆ جاری دووهەم ئاگر لە دارستانەکانی ناوچەی هانیس و خەیارە سەر بەشاری سنە بەردرا، لەم ئاگرکەوتنەوە کە زیاتر لە دوو کاتژمێری خەیاند بووە هۆی سووتاندی چەندین هێکتار لە دارستانەکانی ئەو ناوچە، خەسارێکی ژینگەیی بەر چاو بە ژینگە و گیان لە بەرانی ناوچەکە گەیشت.
ئەم ئاگرکەوتنەوە لە خەڵکی ئەو ناوچە و ئەنجۆمەنی ژینگەپارێزانی وەحدەت لە شاری سنە کۆژایەوە.
هەر لەو پیوندیەدا ئاگری دارستانەکانی پارێزگای کرماشان لە ناوچەی (تنگ قیر)ی شاری ئیلام بەردرا، خەسارێکی یەجار زۆر بە سرووشت و گیان لەبەرانی ناوچەکە کەوت.
ئەم ئاگرکوتنەوە کە لە دۆێنێ ۱۲ی خەرمانان تا ئەمرۆ درێژەی کێشا بووە هۆی سووتانی دەیان هێکتار لە دارستان و لێرەوارەکانی ئەو ناوچە، کە دوایی دوو رۆژ بەربەرەکانێ خەڵکی ئەو ناوچە کۆنتڕۆڵ کرا.
ئاگری نەیارانی ژینگەیی کوردستان لە رۆژی ۱۳ی خەرمانان درێژەی کێشا، لە شاری بۆکان باغەکانی ئەمیرئاوای کردە ئامانج و بە هەۆیەوە چەدین هێکتار لە دارستانەکانی ئەو ناوچە لە ئاگردا بە یەکجاری سووتا.
هەروەها دارستانەکانی گوندی جران لە پیرانشار، هاوکات دارستانەکانی کەنگە لە نزیک زرێباری مەریوان دواین ناوچەکان بوون کە بە شێوەی هاوکات لەگەڵ ئاگری دارستانەکانی کوردستان لە ناوچەکانیتر ئاگری تێبەر بوو.
له شاری مهریوانیش ئهمڕۆ یهكشهممه دارستانهكانی ئهو شاره بوونه ئامانجی نهیارانی ژینگهی كوردستان و ئاگریان تێ بهردرا.
ئاگرتێبەردان لە دارستان و لێرەوارەکانی کوردستان لە ماوەی دوو مانگی رابردوودا بە شێوەیەکی بەر جاو خەسارێکی قەرەبوو نەکراوی لە سامانە سرووشتیەکانی کوردستان داوە، ناوندەکانی حکومەتیش سەبارەت بە سووتاندن کاولکاریەکانی ژینگە کوردستان بێدەنگییان هەڵبژاردووە، سەرەرای ئەوەش زۆر جار خۆیان هۆکاری سەرەکی ئاگرکەوتنەوەکانن.
وێنهی ئاگركهوتنهوی دارستانهكانی مهریوان
كۆمهڵهی مافی مرۆڤی كوردستان