گوشاری ناوەندە ئەمنییەکان لەسەر ئەو دوکاندارانەی بەشداری مانگرتنەکانیان کردووە

ک.م.م.ک:

بەپێی هەواڵی کۆمەڵەی مافی مرۆڤی کوردستان، لە پاش ئەوەی هەموو خەڵکی کوردستان و بازاڕیان و دوکانداران بەشداریان لە مانگرتنی گشتی ڕۆژی شەممە ٩ی ڕەزبەری ٢٧٢٢ی کوردی کرد، هێزە ئەمنییەکانی ئێران ئەو دوکانانەی کە بەشداریان کردبوو پلۆمپ کرد و سەرەڕای ئەوە کردوویەتە سەریان ئەگەرکوو دوکانەکانیان بکەنەوە غەرامە دەکرێن و سزا دەدرێن.

بەپێی هەواڵەکە، دیکەی دوکاندارەکان ڕایان گەیاندووە تا ئەودەمەی گوشار لەسەر جیرانە دوکانەکانیان بێت، ئەوانیش دوکانەکانیان ناکەنەوە.

شیاوی باسە کە ناوەندێکی بەناو ئەماکن هەموو دوکاندارەکسنی خستۆتە ژێر گوشار کە دەبێ بەڵێن بدەن لە هیچ مانگرتنێکدا بەشداری نەکەن، بەڵام سوکاندرەکان کوتوویانە کە هەرگیز بەڵێنی لەو شێوە نادەن.

ق.ش

وەڵامێک بنووسە

پۆستی ئەلکترۆنیکەت بڵاو ناکرێتەوە . خانە پێویستەکان دەستنیشانکراون بە *