دوو هاووڵاتی تر لە مەهاباد و ورمێ دەستبەسەر کران

ک.م.م.ک:

بەپێ ئەو ڕاپۆرتانەی بەدەست گەیشتووە، سێشەممە 29ی خەرمانانی 2722ی کوردی، هێزە ئەمنییەکانی ئێران خوێندکارێکی کارناسیی بەشی نیگارکێشییان بە ناوی باوان لوتفی، خەڵکی مەهاباد دەستبەسەر و گواستووەتەوە بۆ شوێنێکی نادیار.

هەروەها هاووڵاتییەکی کورد بە ناسنامەی ئارمین نەبی زادە کوڕی حەمید، خێزاندار و باوکی دوو منداڵ و خەڵکی گوندی دڵو- ی سەر بە شاری ورمێ، لەلایەن هێزە ئەمنییەکانی ئێرانەوە دەستبەسەر کراوە.

ئەو هاوڵاتییە لە کاتی پەیوەندی تەلەفۆنیدا لەگەڵ بنەماڵەکەی ڕایانگەیاندووە کە، لەلایەن هێزە ئەمنییەکانەوە دەستبەسەر کراوە.

جێگای ئاماژەیە، کە تا کاتی داڕشتنی ئەم هەواڵە، لەبارەی شوێنی ڕاگیران و چارەنووسی ئەم دوو هاووڵاتییە، هیچ زانیارییەک لە بەر دەستدا نییە.
ع. س

وەڵامێک بنووسە

پۆستی ئەلکترۆنیکەت بڵاو ناکرێتەوە . خانە پێویستەکان دەستنیشانکراون بە *