دەستبەسەرکردنی یەکێک لە بریندارەکانی خۆپیشاندانەکانی ئەم دواییانە

ک.م.م.ک:

هەینی ٨ی ڕەزبەری ١٤٠١، هاووڵاتییەکی خەڵکی گوندی نمنجێ سەر بە شاری پیرانشار بە ناوی “محەمەد ئەمین کەسرەوی” لە نەخۆشخانە لەلایەن هێزە ئەمنییەکانی کۆماری ئیسلامیی ئێرانەوە دەستبەسەر کرا.

بەپێی ئەو ڕاپۆرتە، ئەو هاووڵاتییە لە گردبوونەوە ناڕەزایەتییەکانی دژ بە کوژرانی ژینا ئەمینی، لە شاری پیرانشار لەلایەن هێزە چەکدارەکانی کۆماری ئیسلامییەوە بریندار بووە، بۆ چارەسەر چووەتە نەخۆشخانە و لە لایەن هێزە ئەمنییەکانی حکوومەتی ئێرانەوە دەستبەسەر کراوە و گوازراوەتەوە بۆ شوێنێکی نادیار.
ر.خ

Leave a Reply

%d bloggers like this: