دوابەدوای شەپۆلی توندی سەرکوتەکان، چالاکێکی ژن لە شاری سنە دەستبەسەر کرا

ک.م.م.ک:

هەینی ٨ی ڕەزبەری ساڵی ١٤٠١، یەکێک لە چالاکانی بواری ژنان بە ناو “فەریدە نێعمەتی” لە ماڵی باوکی لە شاری سنە لە لایەن هێزە ئەمنییەتییەکانی حکوومەتی ئێرانەوە دەستبەسەر و بۆ شوێنێکی نادیار ڕاگوێزراوە.

بە پێی ئەم ڕاپۆرتە هەوڵ و بەدواداچوونی بنەماڵەی ئەم چالاکە بۆ زانینی چارەنووسی کچەکەیان سەرکەوتوو نەبووە.

تا ساتەوەختی بڵاوکردنەوەی ئەم ڕاپۆرتە هیچ زانیارییەک لەسەر شوێن و چارەنووسی ئەم هاووڵاتییە لە ئارادا نییە.

ر.خ

وەڵامێک بنووسە

پۆستی ئەلکترۆنیکەت بڵاو ناکرێتەوە . خانە پێویستەکان دەستنیشانکراون بە *