کۆڵبەرێک لە بەرزاییەکانی پیرانشار کووژرا

ک.م.م.ک:

پێنجشەممە رێکەوتی ٧ی ڕەزبەری ساڵی ٢٧٢٢ی کوردی،کۆڵبەرێک بە ناوی “شوانە مورادی ئەقدەم ” کوڕی حەسەن خێزان دار و خاوەنی ٣ منداڵ و خەڵکی گوندی گەزگەسکی پیران سەر بە شاری پیرانشار، ناوبراو شەوی پێنجشەممە لە کاتی کۆڵبەری دا لە سنوری پیرانشار بە تەقەی ڕاستەوخۆی هێزە چەکدارەکانی سەر سنووری حکوومەتی ئێران بە بێ ئاگادار کردنەوەی پێش وەخت کرایە ئامانج و بەم هۆیەوە گیانی لە دەستدا .

پێویستە ئاماژەی پێ بکرێت کە، ناوبراو پۆلێک کۆڵبەری هاورێ بوونە، و هاوڕێکانی هەویستوویانە بیگەیەنە نەخۆشخانە بەڵام پێش ئەوەی بگاتە نەخۆشخانەی شارکە گیانی لەدەست داوە.

ع . ر

وەڵامێک بنووسە

پۆستی ئەلکترۆنیکەت بڵاو ناکرێتەوە . خانە پێویستەکان دەستنیشانکراون بە *