دەستبەسەری سێ هاوڵاتی ناسراو لە لایەن هێزە ئەمنییەتییەکانەوە

ک.م.م.ک:

بەپێی هەواڵی کۆمەڵەی مافی مرۆڤی کوردستان هونەرمندی کۆمێدی بلیمەتی خەڵکی شاری ورمێ بەناونیشانی ئەمینۆ(ئەمین کەریمی) لەلایەن هێزە ئەمنییەکانی ئێرانەوە لەو شارە دەستبەسەر و بۆ شوێنێکی نادیار ڕاگوازراوە.

بوگوێرەی هەواڵەکان، ڕۆژی پێنجشەممە ٧ی ڕەزبەری ٢٧٢٢ی کوردی، بەیان عەزیزی چالاکی مافی ژنان و خوێندکاری دوکتۆری مافە نێودەوڵەتییەکان بانگهێشتی ئیدارەی ئیتلاعاتی ئێران لە شاری سنە کراو و دەستبەجێ دەستبەسەرکرا.

بەپێی هەواڵەکە، بەیان عەزیزی چالاکی مافی ژنان کە ساڵانێکە لە بواری کوشتنی نامووسی و توندوتیژی ناوماڵ چالاکی دەکات.
ناوبراو خەڵکی شاری بانە و دانیشتووی شاری سنەیە و هاوژینی ڕەزا عەلیپوور شاعیری نوێخواز و ناسراوە.

لە هەواڵێکی دیکەدا پشتڕاست کراوەتەوە کە، ڕۆژی یەکشەممە ٣ی ڕەزبەر، سامان غەزالی ٣٤ساڵ تەمەن، زیندانی سیاسیی لەمێژینە و کارناسی باڵای کۆمەڵناسی خەڵکی شاری مەهاباد لەلایەن هێزە ئەمنییەکانی ئێرانەوە دەستبەسەر و بۆ زیندانی مەهاباف گوازراوەتەوە.
بە پێی زانیاریەکان لەکاتی دەستبەسەریدا بەگرانی ئەشکەنجە کراوە و لێی دراوە.

شیاوی باسە کە، کۆماری ئیسلامی ئێران وەکوو نەریتی هەردەمی خۆی و بەتایبەت لەم دواییانەدا پەرژاوە سەر ڕووناکبیر و کەسانی بلیمەت و خۆشناو و هونەرمەندان کە خۆشەویست و جێی متمانەی کۆمەڵگان و دەستبەسەریان دەکات و دەزانێ ئەم کەسایەتیانە کاریگەریان لەسەر خەڵک هەیە و راستییەکان دەدرکێنن و لە دواین لێدوانەکانیدا هەڕەشەی لە سیلیبریتییەکان کرد کە دەور دەگێڕن لە ئاژاوە نانەوە و پشتیان لە دەسەڵات کردووە.

ق.ش

Leave a Reply

%d bloggers like this: