شنۆ؛ لە بەردەوامی شەپۆلی دەستبەسەرکردنەکاندا سێ هاوڵاتیی دیکە دەستبەسەر کران

ک.م.م.ک:

بەپێ هەواڵەکان، سێشەممە 5ی رەزبەری 2722ی کوردی، هێزە ئەمنییەکانی ئێران لە شاری شنۆ دوو هاوڵاتی بە ناوەکانی کامبیز شاهی تەمەن 24 ساڵ، کوڕی کەریم و فەریاد ئەحمەدپور تەمەن 20 ساڵ و کوری عەلی، لە ماڵەوە بەبێ فەرمانی دادوەری دەستبەسەر و گوازرانەوە بۆ شوێنێکی نادیار.

هەروەها ڕۆژی دووشەممە 4ی رەزبەر، هاوڵاتیەکی دیکە بە ناوی ئەحمەد مەعروف زادە تەمەن 50 ساڵ لەلایەن هێزە ئەمنییەکانی ئێرانەوە دەستبەسەر کراوە.
جێی ئاماژەپێدانە کە، ئەو هاوڵاتیانە لە پەیوەندی بە خۆپیشاندانە جەماوەرییەکانی دژی بە کوشتنی ژینا ئەمینی لەلەیەن حکوومەتەوە دەستبەسەرکراون.

تا کاتی داڕشتنی ئەم هەواڵە، لەمەڕ چارەنووس و شوێنی ڕاگرتنی ناوبراوەکان هیچ زانیارییەک لە بەر دەستدا نییە.
ع. س

وەڵامێک بنووسە

پۆستی ئەلکترۆنیکەت بڵاو ناکرێتەوە . خانە پێویستەکان دەستنیشانکراون بە *