سەقز؛ ئازادی کاتی هاووڵاتییەک بە دانانی بارمتە

ک.م.م.ک:

بە گوێرەی ڕاپۆرتەکانی گەیشتوو بە کۆمەڵەی مافی مرۆڤی کوردستان، چوارشەممە رێکەوتی ٣٠ی خەرمانانی ساڵی ٢٧٢٢ی کوردی، هاووڵاتییەک بە ناوی “محەممەد حەسەنی” کوڕی محەممەد ئەمین دانیشتووی گەڕەکی شەریف ئاوای شاری سەقز، بە دانانی بارمتەی ١٠٠ ملیۆن تمەنی تا تەواو بوونی قۆناغەکانی لێپرسینەوە بە شێوەیەکی کاتی لە گرتنگە ئەمنیەتییەکانی حکوومەتی ئێران لەم شارە دا ئازاد کرا.

ئەم هاووڵاتییە لە ڕێکەوتی ٢٦ی خەرمانانی ئەمساڵدا لە لایان هێزە ئەمنیەتییەکانی ئێران دەستبەسەر کرا بوو.

پێویستە بگوترێ کە، ئازادی محەممەد حەسەنی بە بێ بەڕێوە بردنی دانیشتنی دادگا هاتۆتە ئاراوە.

لە هۆکاری دەستبەسەرکران و تۆمەتە وەپاڵنراوەکانی دژی ئەو هاووڵاتییە هیچ زانیارییەک لە بەر دەست دا نییە.

ع . ر

وەڵامێک بنووسە

پۆستی ئەلکترۆنیکەت بڵاو ناکرێتەوە . خانە پێویستەکان دەستنیشانکراون بە *