شنۆ؛ دەستبەسەر کرانی هاووڵاتییەک لە لایان هێزەکانی ئەمنییەتی حکوومەتی ئێران

ک.م.م.ک:

سێشەممە ڕێکەوتی ٥ی ڕەزبەری ساڵی ٢٧٢٢ی کوردی، هاووڵاتییەک بە ناوی “فەرهاد ئەحمەد پوور تەمەن ٢٠ ساڵ،لە لایان هێزە ئەمنیەتییەکانی ئێران دەستبەسەر کرا.

بە گوێرەی ڕاپۆرتەکانی گەیشتوو، هێزە ئەمنیەتییەکانی حکوومەتی کۆماری ئیسلامی ئێران بە بێ نواندنی بڕیاری دادوەر وەژوور ماڵی ناوبراو کەوتن،دوای دەستبەسەر کردنی بۆ شوێنێکی نادیار ڕاگوێزرا.

دەبێت ئاماژە بکرێت کە، تا کاتی داڕشتنی ئەم هەواڵە لە دۆخی چارەنووسی ناوبراو هیچ زانیارییەک لە بەر دەست دا نییە.

ع . ر

وەڵامێک بنووسە

پۆستی ئەلکترۆنیکەت بڵاو ناکرێتەوە . خانە پێویستەکان دەستنیشانکراون بە *