دەستبەسەرکرانی ڕۆژنامە نووسێک لە سنە لە لایان هێزەکانی ئەمنییەتی

ک.م.م.ک:

پێنجشەممە رێکەوتی ٣١ی خەرمانانی ساڵی ٢٧٢٢ی کوردی، هێزە ئەمنیەتییەکانی کۆماری ئیسلامی ئێران “جەببار دەستباز” ڕۆژنامە نووسی خەڵکی دیواندرەیان دەستبەسەرکرد و بۆ شوێنێکی نادیار ڕایانگوێست.

بە گوێرەی ڕاپۆرتەکە، هێزەکانی ئەمنییەتی ئیدارەی ئیتلاعاتی ئێران ئەم ڕۆژنامە نووسەیان لە چوارڕێیانی سیرووسی شاری سنە دەستبەسەر کردوە و دوای لێدان و تووندوتیژی دەگەڵ خۆیان برد.

ع . ر

Leave a Reply

%d bloggers like this: