دەستبەسەر کرانی 50 کەس و بەلایەنی کەمەوە بریندار کردنی 17 خۆپیشاندەر لە شاری رەبەت

ک.م.م.ک:
بە پێی ئەو زانیارییانەی لە سەرچاوە خۆجێییەکانەوە بە کۆمەلەی مافی مرۆڤی کوردستان گەیشتووە، یەکشەمە 3ی رەزبەری 2722ی کوردی، زیاتر لە 50 هاوڵاتی ناڕازی لە شاری رەبەتی سەر ب سەردەشت دەستبەسەرکراون و 17 هاوڵاتیش بە سەختی برینداربوون.

جێی سەرنجە کە، ئەو هاوڵاتییانە بە کۆتەک و لێدانی توند دەستبەسەر کراون.

بەپێی ئەو زانیارییانەی بە دەست گەیشتوون، دوو بەکرێگیراوی کوردی حکوومەتی ئێران بە ناوەکانی عەزیز ڕەشیدی و کەمال کەمانی، لەگەڵ هێزەکانی ئیتلاعاتی ئێران بوون، کە لە کاتی دەستبەسەرکردنیاندا، هەواڵیان داوە کە شوێنی نیشتەجێبوون و ناسنامەی ڕۆڵەکانی خەڵک بۆ ئەوان ئاشکرا بکەن.

ئەو دوو بەکرێگیراوە کوردە چوونە بەر دەرگای هاوڵاتیان و بێڕێزییان پێکردوون و داوایان کردووە کە منداڵانی خەڵک ڕادەستی هێزەکانی ئەمنییەتی و ئیتلاعاتیی ئێران بکرێن.

شایانی باسە کە زۆربەی دەستبەسەرکراوەکانی شارەکە، تەمەنیان لەخوار 18 ساڵەوە زۆربەیان تەمەنیان 15 ساڵ و 16 ساڵە.

کەسوکاری و بنەماڵەی دەستبەسەکراوەکان داوایان لە کۆمەلەی مافی مرۆڤی کوردستان کردووە کە لەم بارودۆخەی ئێستادا ناو و وردەکاریی منداڵەکانیان ئاشکرا نەکەن و هەربۆیەش ک.م.م.ک ناوەکانیان بڵاو ناکەتەوە.
جێی ئاماژەیه که به تەقەی ڕاستەوخۆی هێزە ئەمنییەکان و سەربازیی ئێران، نزیکەی 17 کەس برینداربوون و بریندارەکان لەترسی دەستبەسەرکردن ناوێرن بچنە نەخۆشخانە.

حکوومەتی ئێران ئینتەرنێتی لە سەردەشت بڕیوە و تا ئێستا نەتوانراوە زانیاریی متمانەپێکراو لە شارەکەوە دەست بکەوێت.
ع. س

Leave a Reply

%d bloggers like this: