خۆپێشاندانەکانی کوردستان؛ دوو خۆپێشانداندەر دەستبەسەر کران

ک. م.م.ک:
دووشەمە 28ی خەرمانانی 2722ی کوردی، دوو هاووڵاتی بە ناوەکانی سیرووس نەدیمی خەڵکی کامێران و پێدرام مۆعینی خەڵکی شاری سەقز، بە هۆی بەشداری کردن لە خۆپێشاندەکانی دژ بە کوشتنی ژینا ێەمینی لەلایەن حکوومەتەوە، لەلایەن هێزە ئەمنییەکان ئێرانەوە دەستبەسەرکران و گوازرانەوە بۆ شوێنێکی نادیار.

شایانی باسە کە سیرووس نەدیمی چالاکی مەدەنی و پێدرام موعینی، خوێندکاری کوردی دکتۆرای کۆمەڵناسی، زانکۆی توێژینەوەی تارانە.

تا کاتی داڕشتنی ئەم هەواڵە، لەمەڕ شوێنی ڕاگرتن و چارەنووسی ناوبراوەکان، هیچ زانیارییەک لە بەر دەستدا نییە.
ع. س

وەڵامێک بنووسە

پۆستی ئەلکترۆنیکەت بڵاو ناکرێتەوە . خانە پێویستەکان دەستنیشانکراون بە *