هەڵکشانی ڕێژەی بریندارەکان لە سنە

ک.م.م.ک:

یەکشەممە ٣ی ڕەزبەری ٢٧٢٢ی کوردی، لانیکەم ٢٤کەس لە بریندارکراوانی شاری سنە کە بەتەقەی ڕاستەوخۆی هێزە چەکدارەکانی ئێران کراونەتە ئامانج بۆ نەخۆشخانەی کەوسەر ڕاگوازراون.

بەگوێرەی هەواڵەکە، بەشێک لە بریندارەکان لە بەشی چاودێری تایبەتی ئەم نەخۆشخانەیە خەوێنراون. ئەم بەشە لە نەخۆشخانە بەتەواوی ئیزۆلە کراوە و لە کۆنتڕۆلی هێزە چەکدار و ئیتلاعاتییەکانی حکوومەتی ئێراندایە.

شیاوی باسە کە هەر کاتژمێرێک دەیان کەس ـیش بەبۆنەی قورسی برینی فیشەکی ساچمەیی سەردانی نەخۆشخانە دەکەن و پاش دەرمانی سەرپێی دەڕۆن.

بەپێی ئەو زانیاریانەی کە ڕۆژنامەوانانی کوردستان بڵاویان کردۆتەوە، تەیب محەممەدی لە بەرپرسانی نەخۆشخانەی کەوسەر فەرمانی دەرکردووە تا بە هێزەکانی ئەمنییەتی/ ئیتلاعاتی جێگیرکراو لە نەخۆشخانە جلی فۆڕمی ئەو نەخۆشانەی دەخەوێنرێن بدرێت بۆ ئەوەی خۆپیشاندەران بدۆزنەوە.

هەروەها هەواڵە پشتڕاست نەکراوەکان باس لە کوشتنی ژنێکی خۆپیشاندەری دوێنێ دەکەن کە فیشەکی بەرکەوتووە و تا ئێستە ناونیشانی ئەو ژنە ئاشکرا نەکراوە.

ق.ش

وەڵامێک بنووسە

پۆستی ئەلیکترۆنییەکەت بڵاوناکرێتەوە. خانە پێویستەکان دەستنیشانکراون بە *