ک.م.م.ک:
بەپێی ڕاپۆرتەکان، شەممە 2ی رەزبەری 2722ی کوردی، هێزە ئەمنییەکانی ئێران هەڵیانکوتاوەتە سەر ماڵی هاوڵاتیەک بە ناسنامەی ڕەحیم عەزیزی و دەستبەسەرریان کردووە.
هەروەها لە کاتی ناڕەزایی دەربڕین لە دژی کوشتنی ژینا ئەمینی، هاوڵاتییەکی دیکە بە ناسنامەی کەمال ئیسماعیلی لەلایەن هێزە ئەمنییەکانەوە دەستبەسەرکراوە.
تا کاتی داڕشتنی ئەم هەواڵە، هیچ زانیارییەک لەسەر شوێن و چارەنووسی ئەو دوو هاوڵاتییە دەستبەسەرکراوە لە بەردەستدا نییە.
ئەمەش لە کاتێکدایە کە تا ئێستا بە دەیان هاوڵاتی لە لایەن هێزە سەرکووتگەری ئێرانەوە کوژراون بە سەدان کەسی تر بریندار و دەستبەسەرن.
ع. س


