هاوڵاتییەک لە بانە دەستبەسەر کرا

ک.م.م.ک:

یەکشەمە 3ی رەزبەری 2722ی کوردی، هاوڵاتییەک بە ناسنامەی هادی کیا، خەڵکی شاری بانە لەلایەن هێزەئەمنیەکانی ئێرانەوە لەم شارە دەستبەسەر کرا.

جێی ئاماژەیه ئەو هاوڵاتییه بەرپرسیاری وەشانخانەی “سەربەست” و چالاکوانێکی فەرهەنگی یە کە لەلایەن هێزە ئەمنییەکانی ئێرانەوە لەماڵی تایبەتی خۆی دەستبەسەرکراوە.

جێی ئاماژەیە کە دەستبەسەر کردنی هادی کیا بەلێدان و کۆتەک بووە و گواسترایەوە بۆ شوێنێکی نادیار.
ع. س

وەڵامێک بنووسە

پۆستی ئەلکترۆنیکەت بڵاو ناکرێتەوە . خانە پێویستەکان دەستنیشانکراون بە *