دوو کارمەندی پزیشکی نەخۆشخانەی مەهاباد لەلایەن هێزە ئەمنییەکانەوە دەستگیرکران

ک.م.م.ک:
یەکشەمە 3ی رەزبەری 2722ی کوردی، بەپێی ئەو ڕاپۆرتانەی کە کۆمەلەی مافی مرۆڤی کوردستان بەدەستی گەیشتووە، لە دووەم ڕۆژی خۆپیشاندانی دژ بە کوشتنی ژینا ئەمینی لە مەهاباد، دوو کارمەندی پزیشکی نەخۆشخانەی شارەکە لەلایەن هێزە ئەمنییەکانی ئێرانەوە دەستبەسەرکراون.

ناسنامەی ئەو دوو هاوڵاتییە دەستبەسەرکراوەکان، بە ناوەکانی ئاسۆ گروهانی و ناسر شالی ڕاگەیەندراوە.

جێگای ئاماژەیە، کە هێزە ئەمنییەکان ئەو دوو هاوڵاتییەی لەشوێنی کارەکەیان دەستبەسەر کردوە.

هەواڵە بڵاوکراوەکان ئاماژە بە دەستبەسەرکردنی کارمەندە پزیشکییەکانی دیکە دەکات، بەڵام هێشتا ناسنامەکەیان بەدەستەوە نییە.

ع. س

وەڵامێک بنووسە

پۆستی ئەلکترۆنیکەت بڵاو ناکرێتەوە . خانە پێویستەکان دەستنیشانکراون بە *