ک.م.م.ک:
سێشەممە، ٢٩ی خەرمانانی ٢٧٢٢ی کوردی, لاوێکی تەمەن ٢٠ ساڵ و خەڵکی شاری کرماشان بە ناوی ڕەزا شەهپەرنیا، بە تەقەی ڕاستەوخۆی هێزەکانی ئەمنییەتی ئێران لەو شارە گیانی لەدەست دا.
جێی ئاماژەیە کە ناوبراو لە کاتی دەربڕینی نارەزایی دژی حکوومەتی ئێران و لە ناو خۆپیشاندانی گەل دا، دەکەوێتە بەر تەقەی هێزە سەربازییەکانی ئێران و بەم هۆیەوە گیانی لە دەست دەدات.
جێی ئاماژەیە کە لە کوردستان بە دەیان هاوڵاتی بەتەقەی راستەوخۆی هێزەکانی ئێران گیانیان لەدەست داوە و بەسەدان کەسیش بریندار بوون.
ج.ع